نەوتی عێراق
نەوتی عێراق: ئامادەکاری بۆ هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی کەرکوک-جەیهان لە قۆناغی کۆتاییدایە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کارەکانی نۆژەنکردنەوە و پشکنین بۆ هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیهان (هێڵە کۆنەکە) لە قۆناغی کۆتاییدایە، لەگەڵ کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە و لە قۆناغی یەکەمیشدا ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەیەوە هەناردە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ساحب بەزوون، وەتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هێڵە هیچ کێشەیەکی تێدانییە و تاکە هۆکاری ئەوەشی کە تائێستا نەوت لەڕێگەیەوە هەناردە نەکراوە بۆ هۆکاری هونەری دەگەڕێتەوە، چونکە هێڵەکە ماوەیەکی زۆرە بەبێ کارپێکردن جێهێڵراوە و لەسەردەمی داعشیش زیانی بەرکەتووە.
- بۆیەش پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و پشکنین هەبوو، ئێستاش پشکنینەکان گەیشتوونەتە کۆتا قۆناغ و پشکنینی "هایدرۆستاتیکی" بۆ هێڵەکە دەکرێت، تا بزانرێت بەرگەی هەناردەی نەوت دەگرێت یاخود نا.

Comments
Post a Comment