هەواڵی ئابووری

بانکی جیهان داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکات پارەی دڕاو، تێچوو و سووتاویان هەیە سەردانیان بکەن بۆئەوەی بۆیان بگۆڕنەوە. دەشڵێت، ئەو دراوانەی بەهۆی سوتان تێکچوون، ڕێژەی 10%ی پارەکە وەک سزا دەبڕدرێت. ئەگەر بەڵگەنامەکان جێگەی گومان بن، ئەوا خاوەنەکەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی بانکی جیهان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە خزمەتگوزاری گۆڕینەوەی دراوە کاغەزییە تێکچووەکان بە دیناری عێراقی، ئێستا لە سەرجەم لقەکانی بانکی جیهان بەردەستە.



Comments

Popular posts from this blog

About me

بەرنامە