هەواڵی وەرزشی

 🚨🚨باسم قاسم، راهێنەری یانەی هەولێر:

- دوو مەرجم هەیە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هەولێر بەردەوامبم، یەکەمیان پێدانی سەرجەم شایستە داراییەکانی یاریزانان، دووەمیان دەبێت کارگێری هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکات و کێشە و ئامانجەکانی تیپەکە بۆ بەرپرسان و هاندەرانی یانەکە روون بکاتەوە کە ئەو تیپە بۆ ئەوە دروست نەکراوە رکابەری بردنەوەی نازناوەکە بکات.

- دەبێت کارگێری یانەکە بەڵێنێک بدات تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەکی کارگێری و دارایی بۆ تیپەکە دروست نابێت.

- کێشە کارگێری و دەروونییەکان لەسەر تیپەکەم زۆرن ئەگەر مەرجەکانم لەم ماوەی دوو رۆژی داهاتوو جێبەجێ نەکەن بەرگری لە شکۆ و کەسایەتی خۆم دەکەم و قسەیەکی دیکەم دەبێت.

- یاریزانەکانم ناگەڕێنەوە راهێنانەکان تاوەکو پێشوەختە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرن.


Comments

Popular posts from this blog

About me

بەرنامە